بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، میدیاکانی ڕژیمی زایۆنی لە بوردومانی فرۆکەخانەی سەنعا و بەندەر حودەیدەی یەمەن، لە کاتی وتاردانی عەبدولمەلەک بەدرەدین حوسی سەرکردەی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە لایەن ئەرتەشی زایۆنییەوە هەواڵیان دا.
هاوکات سەرچاوەیەکی تایبەتی بە "المیادین"ی ڕاگەیاند کە لە هێرشی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی بە هاوئاهەنگی و پاڵپشتیی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن، چەندین دامەزراوەی مەدەنی لە سەنعا و حودەیدە کراونەتە ئامانج.
ئەوە لە کاتێکدایە کە کەناڵی ١٤ی تەلەڤیزیۆنی ڕژیمی زایۆنی ئیدعای کرد کە ئەو هێرشە نەک هێرشێکی تر بۆ سەر یەمەن، بەڵکوو دەسپێکی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەنە.
Your Comment